بوار نیوز، نه‌زیر عه‌لی
زوبێر ئایدار، هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان (که‌نه‌که) سه‌باره‌ت هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هەرێمی کوردستان و هه‌ڵوێستی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه سه‌باره‌ت کوردستان و په‌که‌که، له‌چاو‌پێکه‌وتێنکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ بوار نیوز وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری دایه‌وه.
بوارنیوز: بۆچی زیاتر له‌ساڵێکه ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌کانی باشوری کوردستان چڕبووه‌تەوە؟
زوبێر ئایدار: ساڵی 2015، دوای شکاندنی ئاگربه‌ست، ده‌وڵه‌تی تورکیا هێرشه‌کانی خۆی بۆ داگیرکردنی باشور‌و رۆژئاوای کوردستان ده‌سپێکرد، رۆژی 24- ی، مانگی ئابی 2016، به‌بۆنەی تێپه‌ربونی 500 ساڵ به‌سه‌ر داگیرکاری ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌سوریا، جارێکی دیکه سوپای تورکیا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی (باب - جه‌رابلۆس) له‌سوریا، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم تورکیا به‌دوای جێبه‌جێکردنی خه‌ونی گه‌رانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه و تائێستا چه‌ندین ناوچه له‌رۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستانی داگیرکردوه وه‌ک ناوچه‌ی (خواکورک و هه‌فته‌نین) له‌م کاته‌دا سوپای تورکیا هه‌وڵده‌دات، ناوچه‌کانی (ئاڤا شین، مه‌تین، زاپ) داگیربکات، ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌رۆژی 23ی نیسان 2021، هه‌مان رۆژبو که بەر لە 106 ساڵ، سوپای تورکیا جینۆسایدی به‌سه‌ر گه‌لی ئه‌رمه‌ندا هێنابو، واته سوپای تورکیا ئه‌و په‌یامه‌ی گه‌یاند جارێکی دیکه ئاماده‌ن جینۆساید به‌سه‌ر گه‌لی کورد بێنن، بۆیه پێویسته کورد به‌باشی له‌م مه‌ترسییه‌ی تورکیا تێبگات.
هه‌موو ساڵێ سه‌رکرده‌کانی تورکیا له‌به‌هار ده‌ڵێن تاپایز په‌که‌که ناهێڵین، به‌ڵام هه‌مو ساڵێ په‌که‌که به‌هێزتر ده‌بێ.
بوار: هه‌ڵوێستی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان به‌رامبه‌ر ئۆپه‌رسیۆنه‌کانی تورکیا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
زوبێر ئایدار: هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا بۆ سه‌ر باشوری کوردستان له‌ئاستێکی باش‌دا نیه، چونکه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نایبینن و هیچ هەڵوێستەیەكیان به‌رامبه‌ری نیه، هه‌ر کاتێک به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم باسی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌که‌ن گه‌ریلا تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، لێدوانەكانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که وتبوی: "تورکیا کێشه‌ی له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه نه‌ک کورد". زۆر له‌جێگای خۆیدا نه‌بوه، ئه‌و لێدوانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبۆلکراو نییه، من ده‌پرسم ئایا سه‌د ساڵی رابردو، شێح سه‌عیدو سه‌ید رەزا، ئیحسان نوری و شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی په‌که‌که بون؟ ئایا ریفراندۆمی باشوری کوردستان په‌که‌که کردی؟ هه‌ر مه‌سرور بارزانی خۆی ریفراندۆمی ئه‌نجامدابو، بۆچی تورکیا هاوکاری ئێران و ئێراقی کرد‌و زۆر ناوچه‌ی باشوری کوردستانی له‌ده‌ست کورد ده‌رهێنا؟ بۆیه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان زۆر بێ واتا بو، ده‌بێته هۆکار تورکیا به‌ئارامی هێرشی زیاتر بکاته سه‌ر باشوری کوردستان، بۆیه ئێمه وه‌ک (که‌نه‌که) به‌راشکاوی هه‌ڵوێستی خۆمان راگه‌یاندوه. پێویسته هه‌مو کورد به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیا راوه‌ستین و له‌ماوه‌یەکی نزیکدا کۆمیته‌یه‌کی (که‌نه‌که) سه‌ر‌دانی باشور ده‌کات و کارده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستنی خۆیان به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیا بگۆرن.
هه‌ر رۆژێک په‌که‌که تووشی به‌ڵایەک بو رۆژی دواتر هێزه‌کانی هەرێم نۆره‌یان دێ و ده‌که‌ونه به‌ر هێرشه‌کانی تورکیا
بوار نیوز: بۆچی تا ئێستا کاردانه‌وه‌ی کورده‌کان له‌باکوری کوردستان و له‌ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیا له‌ئاستێکی پێویستدا نییە؟
زوبێر ئایدار: راسته، وه‌ک پێویست ده‌نگی کورده‌کان به‌رامبه‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لاوازه، هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه کورده‌کان یه‌کگرتوو نین، زۆر قورسه کورده‌کان داوا له‌وڵاتان و ناوه‌ندی بیانی بکه‌ن به‌هانای کورده‌وه بچن له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵات و زۆربه‌ی کورده‌کانی باشور‌و حزبه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بێده‌نگن.
توركیا بچێتە هەر شوێنێك لێی دەرناچێت، ساڵی1995 ، سه‌ربازگه‌یان له‌دهۆک دامه‌زراند تا ئێستا نەچونەتە دەرەوە
بوار نیوز: ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیا به‌رده‌وام بن، مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وته‌کانی هەرێمی کوردستان دروست ده‌بن؟
زوبێر ئایدار: سیاسه‌تی تورکیا زۆر ئاشکرایه، تورکه‌کان هه‌بونی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی نه‌هێشتنی نه‌ته‌وه‌ی دیکه ده‌بینێت، ئه‌مه بڕیاری تورکه‌کانه هه‌ر له‌سه‌رده‌می (ئیتیحاد ته‌ره‌قی) تا ئێستا هه‌مان سیاسه‌ت به‌رێوه ده‌بات، ئه‌ویش (یه‌ک ده‌وڵه‌ت و یه‌ک زمان و یه‌ک ئاڵا). تورکان هه‌مو نه‌ته‌وه‌کانی ناو تورکیایان بێده‌نگ کردوەو به‌ره‌و توانه‌وه‌ی بردون، ئێستا هه‌مو هه‌وڵه‌کانی تورکیا ئه‌وەیه کورده‌کانیش بێده‌نگ بکرێن و له‌تورکیا به‌ره‌و توانه‌وه ببه‌ن و تورکه‌کان به‌راشکاوی ئه‌م پلانه‌ی خۆیان باس ده‌که‌ن، بۆیه هێرشه‌کانی تورکیا له‌باکورو باشوری کوردستان په‌یوه‌ندی به‌هه‌مان پرۆژه‌ی تورکیا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر تورکیا باشوری کوردستان داگیربکات، هه‌مان مه‌ترسییه‌کانی (سه‌رێ کانی، گرێ سپی، عه‌فرین) دروست ده‌بن، جینۆساید‌و گۆرانکاری دیمۆگرافی له‌باشور دروست ده‌بن، چونکه هه‌ر ناوچه‌یەک سوپای تورکیا داگییری کرد لێی ده‌رناچێت، زیاتر له 40 ساڵه له‌قوبرس ماوه‌تەوە، سوپای تورکیا ساڵی1995، سه‌ربازگه‌یان له‌دهۆک دامه‌زراند تا ئێستا نەچونەتە دەرەوە، به به‌هانه‌ی شه‌ڕی داعش هاتنە (باشیک) و دوای شه‌ڕی داعش ئاماده‌نین پاشه‌کشه بکه‌ن، بۆیه تورک به‌ره‌و که‌رکووک ده‌چن و هه‌مو باشوری کوردستان داگیرده‌که‌ن، چه‌ندینجار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا، دوپاتیکردوه که:"ئه‌و هه‌ڵه‌ی له‌باکوری عێراق کردویانه، له‌باکوری سوریا دوبارەی ناکه‌نەوە، که ده‌رفه‌تماندا ناوچه‌یه‌ک بۆ کورده‌کان دروست بێت، بۆیه ئێستا تورکیا له‌هه‌وڵدایه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن هه‌ڵه‌ی خۆیان که پشتگیری بو له‌دروستبونی هه‌رێمی کوردستان، راستبکه‌نه‌وه‌و قه‌واره‌ی باشوری کوردستان نه‌مێنێت.
هه‌ڵوێستی مه‌سرور بارزانی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هەرێم زیاد ده‌کات
بوار نیوز: دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی له‌هەرێمی کوردستان له‌ساڵی 2017، پیلان و هێرشه‌کانی ئێران و تورکیا بۆسه‌ر کورد زیادبون، ئایا تورکیا‌و ئێران ده‌توانن کۆتایی به‌په‌که‌که بێنن؟
زوبێر ئایدار: پیلانه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ئێران دژی کورده‌کان نوێ نین، پیلانه‌کانی تورکیا‌و عێراق و ئێران دوای ریفراندۆم که بڕیاریاندا دژی هه‌مو ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد کاری هاوبه‌ش بکه‌ن، ئێمه ئاگادارین، ئێمه زانیاریمان هه‌یه، ساڵی 2017 دوای ریفراندۆم، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رپرسانی ئێران و تورکیاوعێراق، گه‌یشتبونه ئه‌م ئه‌نجامه (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باشور ناتوانێ به‌رامبه‌ر ئێمه خۆیان رابگرن، به‌ڵام هێزێک که توانای مانه‌وه‌یان هه‌بێت په‌که‌که‌یه، بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا کار بۆ له‌ناوبردنی په‌که‌که بکه‌ین دواتر ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان).
زۆر قورسه داوا له‌وڵاتانی بیانی بکه‌ین به‌هانای کورده‌وه بچن له‌کاتێکدا ده‌سه‌ڵات و زۆربه‌ی کورده‌کانی باشور‌و حزبه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بێده‌نگن
سه‌د ساڵی رابردو کورده‌کان بێ خاوه‌ن و رێبه‌ربون، پلانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بۆ نه‌هێشتنی کورد سه‌ری نه‌گرت، بۆیه من ملله‌تی کورد دڵنیا ده‌که‌م ئه‌م سه‌د ساڵه‌ش پیلانه‌کانی ئه‌وان سه‌رناگرێ، لاواز بونی په‌که‌که واته لاوازبونی هه‌مو کورد، هه‌ر رۆژێک په‌که‌که تووشی به‌ڵایەک بو رۆژی دواتر هێزه‌کانی دیکه‌ی باشوری کوردستان نۆره‌یان دێ و ده‌که‌ونه به‌ر هێرشه‌کانی تورکیا، به‌ڵام گه‌ریلا ئه‌وه‌نده به‌هێزه که بتوانێ هه‌م پارێزگای له‌کوردستان بکات هه‌م له‌خۆی.
.هه‌موو ساڵێ سه‌رکرده‌کانی تورکیا له‌به‌هار ده‌ڵێن تاپایز په‌که‌که ناهێڵین، به‌ڵام هه‌مو ساڵێ په‌که‌که به‌هێزتر ده‌بێ.