بوارنیوز، هه‌ولێر
لیوایه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌خرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و ئامانجیش له دروستكردنی ئه‌و لیوایه پاراستنی سنووری كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ هه‌فته‌ی رابردوو، له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی پرسی ئه‌منییه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كان و چوونه بواری جێبه‌جێكردنی چوار ژووری هەماهەنگی (خانەقین، کەرکوک، موسڵ و مەخمور) له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، له داهاتووه‌كی نزیكدا دوو لیوا له سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروستده‌كرێن، به مه‌به‌ستی پاراستی سنووری پارێزگای كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری.
بوار زانیویه‌تی، له‌و دوو لیوا هاوبه‌شه‌ی دروست ده‌كرێن لیوایه‌كیان به ته‌واوی له سوپای عێراق ده‌بێت و لیواكه‌ی دیكه‌ش له چوار فه‌وجی پارتی و یه‌كێتیی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هاوبه‌شی دروستده‌كرێن، به‌رپرس و جێگری ئه‌و لیوایانه‌ش به هاوبه‌شی له نێوان سوپای عێراقی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داده‌نرێن.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، میلاكی لیواكه‌ی پێشمه‌رگه ده‌چێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و موچه و پێداویستی و نه‌سریه‌ی مانگانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌بێت.