گرنگ

یەكێتی، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانی لاهور شێخ جەنگی دەگرێت


 
یەكێتی، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانی لاهور شێخ جەنگی دەگرێت
بوار، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی ئامادەكاری كردووەو بەنیازە دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەكانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی پێشووی حیزبەكەدا بگرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دراوە بە بوار، یەكێتی نیشتمانی ئامادەكاری تەواوی كردووە، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێك دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلانە بگرێت، كە لەلایەن لاهور شێخ جەنگی بەكاردەهێنرێن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پێشتر چەند جارێك ئاگاداری بۆ لاهور شێخ جەنگی نێدراوە بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبیل و موڵك و ماڵەی پێشتر لە ئیدارەی گشتی وەرگرتووە بیگەڕێنێتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێكی نەبووە، بۆیە ئێستا دەیانەوێت بە دەستبەسەرداگرتن ئۆتۆمبیلەكانی لێبسەننەوە.
بوار زانیویەتی، تەنیا ئۆتۆمبیل نییە، كە یەكێتی دەیەوێت لە لاهور شێخ جەنگی و كەسە نزیكەكانی وەریبگرێتەوەو بەنیازە چەند موڵك و ماڵێكی تریش، كە هی ئیداری گشتییە بەم نزیكانە لە ناوبراو و كەسە نزیكەكانی وەربگرێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color