گرنگ

لەبارەی شەربەتە ڕەنگراوەكانەوە هۆشداری دەدرێت


 
لەبارەی شەربەتە ڕەنگراوەكانەوە هۆشداری دەدرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، لە بارەی شەربەتە ڕەنگكراوەكانەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەو شەربەتانە ڕەنگی قوماشیی و كیمیاییان تێدەكرێت و پێویستە هاووڵاتییان لە كڕینی دوور بكەونەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەگەڵ نزیك بوونەوەی مانگی ڕەمەزان ئەو جۆرە شەربەتە ڕەنگدارە دەستكردانە لە بازاڕەكان زیاد دەبن. بۆیە داواكارین بەهەموو شێوەیەك لە بەكارهێنانی ئەم جۆرە شەربەتانە دوربكەونەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، ئەو شەربەتە ڕەنگدارانە هۆكارن بۆ توشبوون بە كۆمەڵێك نەخۆشی مەترسیدارو ڕەنگەكان ڕەنگی قوماشی و كیمیاین و سروشتی و خۆراكیی نین.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بەپێی ڕێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕێگە پێدراونین. داوا لە گشت لیژنەكان كراوە دەستیان بەسەردا بگیرێت و لە ناوببرێن لە هەر شوێنێك ببینرێن.
لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا، لە هەرێمی كوردستان خواست لەسەر شەربەت و خورما و شیرینییەكان زیاد دەكات، زۆرجار هاووڵاتییان لە نۆرەی دوور و درێژی شەربەتدا دەوەستن، پسپۆڕانی تەندروستی و خۆراكیش ناو بەناو ئاماژە بە زیانەكانی شەربەتە ڕەنگكراوەكان و شیرینییەكان دەكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color