گرنگ

ڕۆژانی نەورۆز، زیاتر لە 500 تۆن گۆشتی سوور لە سلێمانی فرۆشراوە


 
ڕۆژانی نەورۆز، زیاتر لە 500 تۆن گۆشتی سوور لە سلێمانی فرۆشراوە
لە شاری سلێمانی بۆ رۆژانی نەورۆز ”٥٠٥” تۆن گۆشتی سوور ڕەوانەی بازاڕەكان كراوە. بەهۆی نەشیاویشەوە 550 كیلۆگرام گۆشت ڕەتكراوەتەوە.
شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری كوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاندووە، "لە ماوەی پێنج ڕۆژی بەر لە جەژنی نەورۆز تاوەكو دوێنێ، بڕی ٢١١ تۆن و ٧٥٠ كیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵی بچووك و ٢٩٤ تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە".
دەشڵێت، سەرجەم ئەو گۆشتانەی ڕەوانەی بازاڕەكان كراون لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكییەوە شیاو بوون بۆ خواردن.
بەپێی وتەی بەڕێوەبەری كوشتارگەی سلێمانی، لەو ماوەیەدا یەك تۆن و ٥٥٠ كیلۆگرام گۆشتیش ڕەتكراوەتەوە كە لە رووی تەندروستی و بەهای خۆراكییەوە بۆ خواردن شیاو نەبوون.
ساڵانە نرخی كاڵاو شمەكەكان بەتایبەت گۆشتی سوور، لە كاتی بۆنەكاندا بەرزدەبێتەوە، ئێستا بەهۆی هاتنی جەژنی نەورۆز و مانگی ڕەمەزانەوە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سوور گەیشتوەتە نزیكەی ٢٠ هەزار دینار. ئەوەش نیگەرانی لای هاووڵاتییان دروستكردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color