گرنگ

ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان لە هەفتەیەكدا دوو مەتر بەرز بووەتەوە


 
ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان لە هەفتەیەكدا دوو مەتر بەرز بووەتەوە
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی هەفتەیەكدا 100 ملیم باران باریوە. بەو هۆیەوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان نزیكەی دوو مەتر بەرزبووەتەوە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی كە لەم هەفتەیەدا ڕووی لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان كردووە ڕۆژانە ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرز دەبێتەوە، بە تێكڕاش لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی دوو مەتر زیادیكردووە.
لە بارەی باران بارینەوە ئاماژەی بە ئەوە كردووە، لە ماوەی هەفتەیەكدا 100 ملیم باران باریووە. بە تێكڕا بارانبارین لە ئەمساڵدا لە سنوری قەزای دووكان زیاتر لە 400 ملیمەتری تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، لە ئێستادا نزیكەی یەك مەتر و نیومان ماوە بگەینەوە بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا، بۆیە ئەو ماوەیەی ماوە لە وەرزی بەهار بۆ بارانبارین دڵخۆشكەرە بۆ ئەوەی ئاستی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنین.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی لە كۆتایی وەرزی زستان و سەرەتای وەرزی بەهار، زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان گرتەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكانیش بەرزبوونەوە
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color