سه‌رۆكى حكومه‌ت دواین ده‌رفه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى تیمى یه‌كێتیى له حكومه‌ت راگەیاند
مه‌سرور بارزانى، دوو بژارده‌ى بۆ جێگرتنه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى یه‌كێتیى ده‌خاته‌ڕوو
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئەو ده‌ستپێشخه‌رییەی ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه، 20ى 3ى 2022، به بۆنه‌ى نه‌ورۆز، کردی و داوای له تیمى یه‌كێتى له حكومه‌ت کرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و كێشه‌كانى نێوانیان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران چاره‌سه‌ر بكه‌ن. لە دواین دەرفەتەکانی سەرۆکی حکومەت بووە بۆ یەکێتی.
بوار زانیویه‌تى، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك دواین ده‌رفه‌ت بووە بۆ تیمى یه‌كێتیى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ حكومه‌ت، چونكه سه‌رۆكى حكومه‌ت پێیوایه بایكۆتكردنى كۆبوونه‌وه‌كان به‌م شێوه‌ی ئێستا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى به‌رنامه‌ى كارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌یه و ناكرێ وه‌زیر له وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ده‌وام بكات، به‌ڵام نه‌یه‌ته كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، دواى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ جێگرتنه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى یه‌كێتیى دوو بژارده ده‌خاته‌ڕوو، كه ئه‌وانیش دانانى وه‌زیرى دیكه‌یه له شوێنى وه‌زیره‌كانى یه‌كێتیى به وه‌كاله‌ت، یاخود گوڕێنى وه‌زیره‌كانى یه‌كێتیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دووه‌میان پێویستى به په‌رله‌مانى كوردستانه‌و ئه‌سته‌مه بتوانرێت له ئێستادا جێبه‌جێبكرێت.