گرنگ

بۆ سەردانیکردنی هەولێر، یەکێتی بە مەرج ڕێگە بە ئەندامانی سەرکردایەتی دەدات


 
بۆ سەردانیکردنی هەولێر، یەکێتی بە مەرج ڕێگە بە ئەندامانی سەرکردایەتی دەدات
بوار، تایبەت
لەمەولا هەر ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی بچێتە هەولێر دەبێت پرس بكات و روونكردنەوە لەبارەی سەردانەكەی بدات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی باسی ئەو پرسە كراوەو تێیدا بڕیاردراوە لەمەولا هەر ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بچێتە هەولێر دەبێت پرس بە سەرووی خۆی بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، جگە لە پرسكردن ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی، دەچنە هەولێر دەبێت روونكردنەوە لەبارەی سەردانەكەیان بۆ هەولێر بدەن و هۆكاری سەردانەكەشیان بە تەواوی بخەنەڕوو.
بوار زانیویەتی، كە ئەمە بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی تووڕەو نیگەران كردووە، بە تایبەتی ئەو ئەندامانەی سەركردایەتی حیزبەكە، كە خەڵكی هەولێرن و لەو بارەوە رەخنەیان گرتووە، كە ئەوان بەردەوام بەهۆی ماڵەوە سەردانی هەولێرو دەكەن و هاتووچۆی ئەو شارەو سلێمانی دەكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color