415 پێشمه‌رگه و سوپای عێڕاق له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه بونه‌ته‌وه قوربانی
بوار ئاماری پێنج مانگی قوربانییه‌کانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێڕاقییه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه
بوارنیوز، هه‌ولێر
له‌پێنج مانگی ڕابردودا، چه‌کدارانی داعش زیاتر له 340 هێرشیان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌و هێزه عێڕاقییه‌کان له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان ئه‌نجامداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانییه‌کان له‌هه‌ردولا 415 قوربانی بوه‌و 85% کرده‌وه‌کانی داعش له‌سنوری که‌رکوک و دیاله بوه؛ بۆ ڕێگریی له‌هێرشی داعش، پێشمه‌رگه‌و سوپا چه‌ند ژورێکی هاوبه‌ش پێکدێنن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره که له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه تایبه‌ت به‌بوار دراوه، ده‌رده‌که‌وێت له‌ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردو (1ی کانونی دوه‌می 2021 تاوه‌کو 31ی ئایاری 2021)، چه‌کدارانی داعش له‌ناوچه جێناکۆکه‌کانی (که‌رکوک، باشوری که‌رکوک، دیاله، خانه‌فین و مه‌خمور)، زیاتر له 340 هێرشیان کردۆته‌وه سه‌ر پێشمه‌رگه‌و سوپای عێڕاق، که 85%ی هێرشه‌کان له‌که‌رکوک و دیاله بوه‌و 15%ی له‌مه‌خمورو خانه‌قین بوه.
قوربانییه‌کانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێڕاقییه‌کان، به‌مشێوه‌یه‌یه؛ 183 پێشمه‌رگه‌و هێزی عێڕاقی شه‌هید بونه، 215_یان بریندار‌و 17 دیکه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندراون.
بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه، که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێیوایه به‌دوری 50 تاوه‌کو 60 کیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق دروستبوه‌و له‌وێوه چه‌کدارانی داعش زیان له‌هه‌ردولایان ده‌ده‌ن، دواجار حکومه‌تی عێڕاق ڕازی بو چوار ژوری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دابمه‌زرێنێت بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه.
به‌پێی ڕێکه‌وتنی ئه‌منی حکومه‌تی هه‌رێم و عێڕاق، چوار ژوره‌که له‌ناوچه جێناکۆکه‌کانی (خانەقین، کەرکوک، مەخمور و سحێلا) ده‌بێت، بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریی و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له‌کاتی پێویستدا.