گرنگ

وەزیری ناوخۆی هەرێم لەهەولێر دەریکردم، بۆیە بەرامبەر هەرێم دەستە وەستاو نابین، لەداهاتو دەیبینن


 

ئاندی ڤەرماوت، ئەندامی شاندی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی:
وەزیری ناوخۆی هەرێم لەهەولێر دەریکردم، بۆیە بەرامبەر هەرێم دەستە وەستاو نابین، لەداهاتو دەیبینن

بوار نیوز، دهۆك
بەرێوەبەری چالاكیەكانی رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ ماف و ئازادییەكان سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیاند:" لە هەولێر من و شاندێكی رێكخراوەكەمان دەستگیركراین و دوای سوكایەتی بۆ برۆكسل دیپۆرت كراینەوە، بۆیە بەرامبەر ئەم رەفتارەی وەزیری ناوخۆی هەرێم دەستە وەستاو نابین.
رۆژی شەممە۱۲ حوزەیران ۲٠۲۱، شاندێكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەر پەرشتی (ئاندی ڤەرماوت، عەزیز حاج مهاند) گەیشتنە هەولێر بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لەهەرێمی كوردستان بكەن، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر رێگەیان پێنەداو دوای ۹ كاتژمێر جارێكی دیكە لەرێگەی فرۆكەخانەی وڵاتی قەتەر گەراندرانەوە بەلجیكا.
ڤەرمات لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتی بوار نیوزدا كە لەڕۆژانی داهاتو بڵاوی دەکەینەوە راگەیاند:" من بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و هاوكاری كوردەكان سەردانی هەولێرم كرد كە لە ۲٤ی نیسانی ئەم ساڵەوە كەوتوونەتە بەر هێرشەكانی توركیا، كەچی وەزیری ناوخۆی هەرێم ناوی منی خستە ناو لیستی رەشەوەو لەهەولێر دەركرام، بەراستی من لەم هەڵسوكەوتەی ئەوان تێناگەم!".
ناوبراو ئاماژەیكرد ئەم بابەتەی گەیاندووەتە وەزیری دەرەوەی بەلجیكاو بەم نزیكانە لەسەر هەمان بابەت چاوم بەسەرۆك وەزیران دەكەوێت و بەهیچ شێوەیەك لەسەر ئەم بابەتە دەستە وەستاو نابین.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color