بوار نیوز، هەولێر
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، مێژوی پێشمه‌رگه له‌مێژوی سه‌رکرده‌کانی عێراق زیاترە، به‌ڵام تا ئێستا مافی خۆی له‌عێراق وه‌رنه‌گرتوه.
سەبارەت بەبۆچونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبوار نیوزی گوت "دەبێت وه‌ک حیزبه کوردییه‌کان، له‌گه‌ڵ عێراق رێککه‌وتنمان هه‌بێـت، بۆ ئه‌وه‌ی بێبەش نه‌بین له‌ڕووی دارایی و سیاسیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه لەلایه‌ن عیراق وه‌ک هێزێکی نیزامی ئه‌ژمار بکرێت، چونکه ئه‌وان له‌شه‌و و ڕۆژێکدا هێزی حەشدییان به یاسایی کرد، که‌چی مێژوی پێشمه‌رگه له‌مێژوی زۆر له‌سه‌رکرده‌کانی عێراق زیاترە، به‌ڵام تا ئێستا مافی خۆی له‌عێراق وه‌رنه‌گرتووه‌و ئه‌وانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک هێزی دوژمن سه‌یر ده‌کەن له‌عێراق هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌که‌ن".
سەعدی پیرە، لەبارەی پێگەی حیزبەکەی لەکەرکوک بەبواری گوت "که‌رکووک بۆ حیزبه‌کانی تر زه‌ویه‌کی ره‌قه بۆ سیاسیه‌ت، ته‌نها بۆ یه‌کێتی ساز‌و گونجاوه".