گرنگ

گەورەترین مزگەوتی شاری بەغدا لەژێر مەترسی داگیرکردندایە


 

بوار نیوز، بەغدا
لەنەوەدەکـانی سەدەی ڕابردوو لەوکاتەی گـەمارۆی ئابوری لەسەرعێراق هەبوو و ڕێژەی هەژاری و برسێتی گەیشتبوە لوتکـە، ســەدام حسین بڕیاریدا بەدروستکردنی چـەند پرۆژەیەکی گەورەو گرانبەهــا لەنێویشیان دروستکردنی مــزگەوتی ڕەحمان کە پێشتر ناوەکەی مزگەوتی سەددام بوو.
ئەم مزگــەوتــە بەپێی نـەخەشەکەی بەسێهەمین گەورەترین مزگـەوت دادەنرێت لەجیهاندا دوای هەریـەک لەمزگـەوتی مەدینەو مەکـەی پیرۆز.
ئەو مزگـەوتـە لەساڵی دوو هەزارو سێـوە کاکردن تێـیـدا وەستــاوە، بەڵام هێشتا ئەو بەرزکەرەوانەی کاریان لەباڵەخـانەی مزگـەوتە دەکرد بەئاسمانی مزگـەوتەکەوەن، ستراتیژی شوێنی مـزگـەوتەکە دەکـەوێتە ناوەڕاستی گـەڕەکی مەنسوڕ لەبەغدا وایکردوە بەشێکی هێزە سیاسییەکان تـەماحی داگیر کردنی بکـەن..

ماوەی ۱٨ ساڵــە حزبی فەزیڵە کــە خاوەنی شەش کورسی پەرلەمانییە بە ناوی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی ئەم مزگــەوتەیان داگیرکردوە. بەشێکی گۆڕەپانی مزگەوتەکەیان کردوە بە گـەراجی وەستانی ئۆتۆمبێل و لەبەشێکی تریشی سەرقاڵی دروستکردنی پرۆژەن تیایدا
وەقفی شیعیە لەدادگایەکی شاری بەغدا سکاڵای لەسەر حزبی فەزیڵە تۆمارکردوە لەبەرامبەر داگیرکردنی مزگـەوتەکە، دادگـاش دۆسیەکەی یەکلایی کردوەتەوەو بڕیاریدا حیزبی فەزیلە بەبڕی 300 ملیار دیناری عێراقی سزا بدرێت و مزگەوتەکەش چۆل بکات. بەڵام حیزبی فەزیلە ئامادە نییە ئەو غەرامەیە بدات و دەڵێن ئێمە ئەو مزگەوتەمان داگیر نەکردوەو چاوەڕێین وەقفی شیعە پرۆژەکە تەواو بکـات تا ئەوان بەکاری بهێنین بۆ شەونوێژو ڕۆژو عیبادەت.
مزگــەوتی ڕەحمان گۆڕەپانەکەی زیاتر لە ۲۰۰ هەزار مــەترە دوجایەو مزگەوتەکە شوێنی زیاتر لە ۱٥۰ هەزار نوێژ خوێن دەبێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color