بوار نیوز، هەولێر
به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراقی، زیاتر له 300 هه‌زار ناوی وه‌همی له‌پسووله‌ی خۆراكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی، كه ده‌ست بوار نیوز كه‌وتووه، له‌ئێستادا له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق له‌كۆی زیاتر له 37 ملیۆن كەس زیاتر له 300 هه‌زاری ناوی وه‌همی و دووباره بووه‌وه له‌پسوله‌ی خۆراكدا هه‌یه له‌و رێژه‌یه‌ش 20 هه‌زاریان ده‌كه‌وێته پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، زۆرترین ناوه وه‌همییه‌كانی پسوله‌ی خۆراك ده‌كه‌وێته شاره‌كانی به‌غدا، به‌سرا، موسڵ، نه‌جه‌ف، واست، هه‌ولێرو چه‌ند پارێزگایه‌كی تر عێراق.
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، چه‌ندینجار وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و پلاندانان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌هه‌وڵدابوون بۆ به‌دواداچوون پاكسازی له‌ناوه‌كان، به‌ڵام به‌هۆكاری فشاری سیاسی نه‌توانراوه، ناوه راسته‌قینه‌و وه‌همییه‌كان له‌یه‌كجیابكرێته‌وه.
لیژنه‌ی نه‌زاهه ئاشكراشیكردووه، به‌شێك له‌و ناوانه‌ی له‌پسووله‌ی خۆراكدا هاتوون خه‌ڵكی بیانی، یاخود دراوسێی عێراق بوون، له‌ئێستاشدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی خۆراكی مانگانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه راگیراوه‌و به‌شێكیشیان به ته‌واوی ناویان ده‌رهێنراوه.