بوار نیوز، به‌دواداچوون
بەپێی راپۆرتی بانکی جیهانی، رێژه‌ی هه‌ژاری له‌عێراق له‌دوای ساڵی 2014 ، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌و به‌جۆرێك له‌هه‌ندێ ناوچه گه‌یشتۆته 41%، به‌ڕێوبه‌ری ئاماری هه‌رێمش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، له‌ڕووی هه‌ژارییه‌وه هێشتا هه‌رێم نه‌گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی بانکی جیهانی، کێشەكانی عێراق به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و ته‌ندروستی بەردەوامدەبێت و دابینکردنی ئاسایش و خۆراك و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی هێشا ئاڵنگارییه‌كی گەورەی بەردەم ئەو وڵاتەیەو، به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابردووش قەیرانێکی گەورەی مرۆیی لەو وڵاتە دروستبووە کاریگەری کردووەتە سەر خراپبوونی رەوشی ژیانی 15 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی.
بەپێی ڕاپۆرته‌كه‌ی بانکی جیهانی، له 22.5%ی هاووڵاتییان لەژێر هێڵی هەژاریدان، بەڵام لەو ناوچانەی کە لەلایەن داعشەوە له‌پێشووتر هێرشیانكرابووه سەریان، رێژەی هەژاری دوو هێندەی ناوچەکانی دیکەیەو به‌ڕێژه‌یه‌ك بەرزبووەتەوە بۆ لە 41.2%.
بانکی جیهانی دەڵێت: "ستانداردەکانی خۆشگرانی ژیان لەعێراق بەرەو خراپتر چوون، ساڵ لەدوای ساڵ ژمارەیەکی زیاتری هاووڵاتییان روێشتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری و رێژەیەکی بەرچاوی دیکەش نزیکبوونەتەوە لەهێڵی هەژاری."
بانكی جیهانی ڕاشیگه‌یاندوه "رێژەی بێ‌کاری لەعێراق 25.8%، بەڵام 18%ی گەنجی تەمەن نێوان 15 بۆ 24 ساڵ لەعێراق بێکارن و لە 23%ی هاووڵاتیانیش داهاتیان کەمترە لە دوو دۆلاری رۆژانە ".
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی وه‌زاره‌تی پلاندانان رێژه‌ی ھه‌ژاریی له‌ھه‌رێم له ساڵی 2007، 4.7 بووه، له ساڵی 2012 بۆته 3.5%، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014 بۆ ساڵی 2017 بۆته 12.5، به‌ڵام دواتر كه‌مبۆته‌وه بۆ 11.3.
وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌باره‌ی رێژه‌ی بێكاریی له‌ھه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تاوه‌كو ساڵه‌كانی 2012،2013، 2014، 2015، رێژه‌ی بێكاریی 6.53% بووه، له‌كۆتایی ساڵی 2020 به‌رزبۆته‌وه بۆ 13.53%.
سیروان مه‌حه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێم، ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: رێژه‌ی هه‌ژاری له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق باشتره‌و نه‌گه‌یشتۆته ئاستێكی مه‌ترسیدار.