گرنگ

عێراق؛ یه‌ده‌گى دراوى قورس و زێر ئاستى پێوانه‌یى تۆمارکرد


 

عێراق؛ یه‌ده‌گى دراوى قورس و زێر ئاستى پێوانه‌یى تۆمارکرد

بوار نیوز، تایبه‌ت
بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایده‌کات: یەدەگی دراوی قورسی عێراق به‌نزیکه‌یى نزیک ده‌بێته‌وه‌ له‌ 70 ملیار دۆلارو یەدەگی بانکی ناوەندی لە زێڕ گەیشتۆتە 98 تۆن، ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌راورد به‌ سێ ساڵى ڕابردو ئاستى پێوانه‌یى تۆمارکردوه‌.
بەپێی ئەو سیاسەتە نەختینەییەی بانکی ناوەندی گرتویەتیەبەر توانراوە ئاستی یەدەگی دراوی قورسی بیانی لە (50) ملیار دۆلارەوە بۆ (70) ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە، بەوەش توانای روبەڕوبونەوەی قەیرانی ئابوریی و پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەیان هەیە، کە پێشتر بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە عێراق دوچاری ببو.
به‌پێى ئاماره‌کانى ئەنجومەنی نێودەوڵەتی زێڕ، عێراق لەریزبەندی پێشه‌وه‌ى وڵاتانى جیهان و پێنجەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت لەیەدەگی زێڕداو (89) تۆن زێڕی ته‌نها لەبەریتانیا هەڵگرتوە.
بە گوێرەی راپۆرتەکە، یەدەگی دراوی بیانی لەئێستادا بەبەروارد بەساڵى 2019 بەڕێژەی 32.6% زیادبوەو یەدەگی دۆلاری ئەمریکیش لەو ساڵەدا بەڕێژەی 20% زیادیکردوە.
هەروەها لەو ساڵەدا یەده‌گی زێڕ بەرێژەی 6% زیادیکردوەو لەو ساڵانه‌ى دوایدا عێراق لەگەڵ هەریەک لە هیندستان‌و چین‌و کازاخستان یەکێک بوە لەگەورەترین کڕیارانی زێڕ.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color