گرنگ

دامودەزگای سەر بە ئێران هەواڵ و وێنەی ساختە بڵاو دەکەنەوە


 
ئەنجومەنی ئاسایش:
دامودەزگای سەر بە ئێران هەواڵ و وێنەی ساختە بڵاو دەکەنەوە
بوار،
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی سەرچاوەیەک دەڵێت: دوای ئەو هێرشە مووشەکییە ترسنۆکانەی سەر هەولێر و کاردانەوەی توندی حکومەتی فیدراڵ لە ئیدانەکردن و پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە، هەندێ دامودەزگای سەر بە ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وێنەی ساختە و ناپەیوەندیدار، دەستیان بە چەواشەکاری کردووە تاکوو پاساو بۆ کردارە دڕندانەکەیان بێننەوە.
دامودەزگاکانی هەرێم هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە دەکەن کە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی پێکهاتووە و زۆر ئاشکرایە کە ئەم هێرشە خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستانی کردۆتە ئامانج و ئەم هەوڵانەش ناتوانن ئاراستەی ڕای گشتیی تووڕەی هەرێم و عێراق لە بەرامبەر ئەو تاوان و پێشێلکارییە بگۆڕن.
هەرێمی کوردستان پابەندی دەستوور و یاساکانی عێراق و هەرێمە و، ئەو بەشەی هێزی هاوپەیمانانیش کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە بە ئاگاداری و رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵییە.
پێویستە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و لە ئاستی نێوەدەوڵەتیش هەنگاوی ڕژد بنرێت تاکوو سەروەریی عێراق و هەرێم بپارێزرێت و هاووڵاتییانمان لە مەترسیی ململانێ ناوچەییەکان بپارێزین.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
17/01/2024
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color