گرنگ

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان حەوت قوربانی لێکەوتەوە


 
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان حەوت قوربانی لێکەوتەوە
بوار:
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێگای کەلار ، مەرزی پەروێزخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە حەوت کەس برینداربوو .
ئەمڕۆ ( شەمە) دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا مینی پاس - کیا بارهەڵگر، لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان پێکیاندادا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرکە و پێنج سەرنشین برینداربوون، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
هاتووچۆى گەرمیان بڵاویشیکردەوە، تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕودانی ڕووداوەکە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color