گرنگ

كۆمەڵەی كێلگە پەلەوەرییەكان: لەسەرگیرفانی ئێمەدەرچووانی زانكۆ دادەمەزرێنرێن


 

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی هەرێم خۆی ناتوانێت فەرمانبەر دابمەزرێنێت، بەڵام دێت لەسەر گیرفانی ئێمەو خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان بەناوی سەرپەرشتیار و بەزۆر دەبێت دەرچوویەكی بەشی كشتوكاڵی ئێمە مووچەی پێ بدەین.

نازام عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی بە بواری ڕاگەیاند: تادێت حكومەتی هەرێم گرفت بۆ خاوەن كیڵگە پەلەوەرییەكان دروستدەكات لەبری ئەوەی هاوکاریمان بكات لە هەرزانكردنی نرخی مریشك، لە ئێستادا لەلایەن حكومەتەوە مەرجێكمان بۆ دانراوە لە نوێكردنەوەی مۆڵەتی كاركردنمان دەبێت هەر كێلگەیەك دەرچوویەكی زانكۆ بەشی كشتوكاڵ بەناوی سەرپەرشتیارەوە بە مووچەی 350 هەزار دینار دابمەزرێنین و خاوەن كیڵگەكە بۆخۆی مووچەی مانگانە بۆدابین بكات پاشان مۆڵەتەكەی بۆ نوێدەكەنەوە.ئاماژەی بەوەشكرد، 

ئەو دەرچووانەی زانكۆ كە كراونەتە مەرج بۆ ئەوەی ئێمە دایان بمەزرێنین ئەزمونێكی ئەوتۆیان نییە لەكارەكەی خۆیان و تەنها بۆ ئەوەیە بارگرانی لەسەر شانی ئێمە دروستبکەن،

 چونكە ئێمە بۆخۆمان ئەندازیاری كشتوكاڵی و كەسانی زۆر شارەزاو بە ئەزموونمان هەیە كە پێویستمان بە دامەزراندنی ئەو كەسانە نییە حكومەت كردوویەتی بەمەرج بەسەر ئێمەوە.سەرۆكی كۆمەڵەی كیڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو

لەهەرێمی كوردستان نزیكەی هەزار و 900 پرۆژەمان هەیە كە خاوەن مۆڵەتن كە دوو هەزار و 800 هۆڵی بەخێوكردنی مریشك لە خۆدەگرن، هاوكات نزیكەی 600 پرۆژەی دیكەمان هەیە كە مۆڵەتی كاركردنیان نەكردووە و بە نایاسایی كاردەكەن، بۆیە ئەمە وادەكات كە ئەو پڕۆژانەشی مۆڵەتیان هەیە مۆڵەتەكانیان نوێ‌ نەكەنەوە و ئەوانیش وەكە پرۆژە بێ مۆڵەتەكان كاربكەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color