گرنگ

لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو بۆ سێیەمجار مەسعود ​بارزانى کۆبونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى رەتکردەوە


 

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تائێستا، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتی کوردستان سێ جار پێشنیازى بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی رەتکردووەتەوە.

بەپێى ئەو زانیارییانەى تایبەت لە سەرچاوەیەکى ئاگادار دەست بوار کەوتووە، پێشنیازەکان لە چوارچێوەى هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەى نێوان بارزانى و تاڵەبانى کوڕ کراوە، بەڵام بارزانى سەرجەم هەوڵ و پێشنیازەکانى رەتکردووەتەوە.

هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، بارزانى بەهۆى ناڕەزایی لە سیاسەت و هەڵوێستەکانى یەکێتى لە بەرانبەر حکومەتى هەرێم، ئەو پێشنیازانەى رەتکردووەتەوەو چەند جارێکیش جەختیکردووەتەوە، ئێستا بڕیارى یەکێتى لەدەست حزبەکە نییەو لە شوێنى ترەوە بڕیارى پێدەدرێت.

بوار زانیویەتى، دواین جار هەوڵ بۆ کۆبوونەوەى نێوان بارزانى و تاڵەبانى کوڕ دراوە، لە پرسەى زکیا بارزانى خوشکى مەسعود بارزانى بووە، بەڵام بەبیانووى سەرقاڵى جارێکى تر ئەو پێشنیازە رەتکراوەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color