گرنگ

پارتی دەستی بە ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؟


 

لە دواین کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دژی ئەوە بووە کە حیزبەکەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.

 

لە دوو ڕۆژی ڕابردووش پارتی دەستی بە هەنگاوەکانی خۆی کردووە بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. لە هەنگاوی یەکەمدا ئێوارەی ڕۆژی ١١ی ئادار هێزە سیاسییەکانی نێو پێکهاتەی مەسیحییەکان بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگەیاند.

 

بەیانی ڕۆژی ١٢ی ئاداریش دادوەر عەبدولڕەحمان زێباری دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ڕاگەیاند و هێزە سیاسییەکانی پێکهاتەی تورکمانیش بە هەمان شێوەی پێکهاتەی مەسیحی بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان ڕاگەیاند.

 

بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەم سێ هەنگاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێک نییە لە پلانی پارتی بۆ ڕاگەیاندنی بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. بەڵکو هەنگاوەکان بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی عێراقین.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color