گرنگ

شاسوار عەبدولواحید: ۱٥۰ هەزار مووچە خۆری وەهمی لە هەرێم هەیە


 

 

”۱۰۰ ملیار دینار بەناوی مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێم خەرج دەکرێت”

#بوار
شاسوار عەبدلواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند ”لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ۱٥۰ هەزار مووچە خۆر هەیە، کە بوونی نییە و وەهمین. جیاوازن لەوانەی پێیان دەوترێت بندیوار.

شاسوار عەبدولواحید دەڵێت ”بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، لیستی لیواو فەوجی وەهمیان دروستکردووە. لەو ڕێگایەوە بەناوی مووچەوە پارە دەبەن”.

شاسوار عەبدلواحید لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە مانگانە ۱۰۰ ملیار دینار بەناوی مووچەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە خەرج دەکرێت کە مووچەی ئاسایش و دەزگاکانی پاراستن و زانیارین. لە کاتێکدا موچەی ئاسایش نزیکەی ۲٥ ملیارە، بەڵام ۱۰۰ ملیار بەناوی ئاسایش و ئەو دەزگایانەوە دەبردرێت و ئەنجومەنی ئاسایش چاودێری لەسەر نییە و لیستی کارمەندانی نییەو کەس نازانێت ئەو بڕە پارەیە چۆن دەبرێت.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت لیستی موچە ۱٥۰ ملیار دیناری زیادە و پارەی پێویست بۆ مووچە کەمترە لە ٨۰۰ ملیار دینار. لە ئێستادا بە پارەی داهاتی ناوخۆی چەند مانگێک و پارەی فرۆشتنی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەگەڵ ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی پارەی موچەیەک زیاتر بەردەستە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color