گرنگ

پارتی خۆی بە خاوەنی کوردستان و قەزییەی کوردی دەزانێت بۆیە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەلەمان دەکات


 

سەرچاوەیەک باڵا لە پارتی، بۆ بوار:

سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەی بۆ بوار ئاشکرا کرد کە پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لە پرسەی سیاسی ناکشێتەوە.

ئەو سەرچاوە باڵایە ئەوەی بۆ بوار ڕونکردەوە کە پارتی خۆی بە خاوەنی قەزییەی کوردی و کوردستان دەزانێت و بە هیچ شێوەیەک لە پرۆسەی سیاسی هەرێم و عێراق ناکشێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی ”پارتی لە هەموو قۆناغەکاندا هەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆی دەکات و فشارە نێودەوڵەتی و ئیقلیمی و ناوخۆییەکان، دووری ناخەنەوە لە بەرپرسیارێتی و بەچاوی دەوڵەتدارییەوە ئیدارەی ئەو ئەزمونەی هەرێم دەکەن و پارێزگاری لێدەکەن”.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color