گرنگ

حیزبێکی نوێی ئیسلامی مۆڵەتی فەرمی وەرگرت


 

حیزبێکی نوێی ئیسلامی بەناوی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بەشێوەیەکی فەڕمی مۆڵەتی فەڕمی وەرگرت و سەرەتای حەفتەی داهاتووش کۆنگرەی دامەزراندن دەبەستێت.

ڕۆژی ۱۱ی ئازار، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق مۆڵەتی بە بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان بەخشی وەک حزبێکی نوێی سیاسی لە هەرێم و عێراق.

فەرمانگەی پارتە سیاسییەکانی سەر بە کۆمسیۆنی عێراق، بەپێی یاسای ژمارە ۳٦ی حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراقی ساڵی ۲۰۱٥، مۆڵەتی بە بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بەخشیووە.

بەپێی یاساکانی کۆمسیۆن هەموو حزبێکی نوێ دەبێت پێش بەشداریکردن لە هەڵبژاردن کۆنگرەی دامەزراندن ببەستێت.

بەپێی زانیارییەکانی بوار، وابڕیارە ڕۆژی شەممە لە شاری سلێمانی کۆنگرەی دامەزراندنی حزبەکە بە بەشداری نزیکەی هەزار کەس ساز دەکرێت و پەیوەندی ئیسلامی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

دوای ئەوەی بەشێک لە بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی کامیلی حاجی عەلی کێشەکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی گەیشتە بنبەست و لە بزوتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوەو بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامیان دروستکرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color