گرنگ

بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆنگرەی دامەزراندن ئەنجام دەدات


 

ئەمڕۆ ۱٦ی ۳ لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی دامەزراندن ئەنجام دەدات.

 

 کۆنگرەکەی پەیوەندی ئیسلامی لەپێناو بەشداریکردنە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات، کا مەرجی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقە.

 

بە پێی زانیاریەکانی بوار، کۆنگرەکە بە بەشداری هەزار و دووسەد ئەندام ئەنجام دەدەرێت و کامیل حاجی عەلی وەک ڕابەر هەڵدەبژێردرێت و هاوکات سەرکردایەتی حزبەکەش هەڵدەبژێردرێن.

 

بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی وەک پارتێکی سیاسی ڕۆژی ۱۱ی ئەم مانگە لە فەرمانگەی پارتە سیاسیەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق مۆڵەتی وەرگرت.

 

بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە دوای جیابوونەوەی باڵێک بەسەرۆکایەتی کامیلی حاجی عەلی  لە بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دروست بوو و بڕیارە لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color