گرنگ

ئوسامە جەمیل، لە سەرۆکایەتیکردنی لیستی یەکگرتوو لە هەولێر کشایەوە


 

ئوسامە جەمیل، کەسایەتی دیاری شاری هەولێر، لە سەرۆکایەتیکردنی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کشایەوەو بڕیار وایە کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو بکرێتە سەرۆک لیستی یەکگرتوو لە بازنەی هەولێر.

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیار وابوو ئوسامە جەمیل کەسایەتی دیاری شاری هەولێرو پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بکرێتە سەرۆک لیستی یەکگرتوو لە بازنەی هەولێر، بەڵام لە سەرۆکایەتیکردنی لیستی یەکگرتوو کشاوەتەوەو ئامادە نییە خۆی کاندید بکات بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

لە ڕۆژانی داهاتوو کۆبونەوەیەکی فراوانی سەرکردەکانی یەکگرتوو بەڕێوەدەچێت بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆک لیستی یەکگرتوو لە شاری هەولێرو یەکێک لە پێشنیارەکان ئەوەیە جارێکی دیکە سەرکردەکانی یەکگرتوو سەردانی ئوسامە جەمیل بکەن و تەکلیفی لێ بکەن خۆی کاندید بکات و ببێتە سەرۆکی لیستیی یەکگرتوو لە سنوری پارێزگای هەولێر.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color