گرنگ

بەتۆمەتی دەستگرتن بەسەر موچەی فەرمانبەران،​ نەوەی نوێ سکاڵای لەسەر مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تۆمار کرد


 

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، سکاڵای دژی هەریەک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم تۆمار کرد! بە هۆی دابەشنەکردنی مووچە و پابەند نەبوون بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

 

نەوەی نوێ ئەمڕۆ سکاڵاکەی لە دادگای کەرخ لە بەغداد تۆمار کردووەو تۆمەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشنەکردن و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color