گرنگ

بەرەی تورکمانی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات


 

لە کۆبونەوەیەکدا کە ئێوارەی ڕۆژی ۱۷ی ئادار، لە بارەگای سەرەکی بەرەی تورکمانی لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو. بەرەی تورکمانی عێراق بڕیاریدا بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا بکات.

 

لە کۆبونەوەکە کە بەسەرپەرشتی حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی بەڕێوەچوو، هەریەک لە هیام بەیرەقدار جێگری سەرۆکی بەرە و ئایدن مەعروف وەزیری پێکهاتەکانی حکومەتی هەرێم و ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرە و ئیمیر کانزێت سەرۆکی لقی هەولێری بەرەی تورکمانی و جەودەت زولال بەرپرسی ئۆفیسی هەڵبژاردنی بەرەی تورکمانی ئامادە بوون.

 

لە کۆبونەوەکە بڕیار درا بەرەی تورکمانی لیستێک بۆ بەشداری هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دروست بکات. جگە لە کاندیدەکانی بەرەی تورکمانی خەڵکی سەربەخۆی تورکمانیش لەناو لیستەکەدا هەبن.

 

ڕاگەیاندنی بەشداریکردنی بەرەی تورکمانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتێکدایە چەند لایەنێکی تورکمانی دژی نەهێشتنی کورسی کۆتاکان لە پەرلەمانی هەرێم لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنیان داوە.

 

پێشتر بوار بڵاوی کردەوە بەرەی تورکمانی عێراق یەکێکە لەو بیست حزب و لایەنە سیاسیانەیە کە ناوی تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color