گرنگ

یەکێتی خانەنشینان لەبارەى موچەوە هۆشدارى دەدات و دەڵێت: رێگەى تر دەگیرینە بەر


 

یەکێتی خانەنشینانی کوردستان هەڵوێستى خۆى لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە راگەیاند و جەخت دەکەنەوە، حکومەت ئەگەر پابەند نەبێت بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، ناچار دەبین ڕێگەی دیکە بگرینەبەر”.

 

ئەمڕۆ دوو شەممە، یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان لە سلێمانى سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە ئەنجامداو رایانگەیاند، پێویستە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق جێبەجێبکرێن.

 

یەکێتییەکە راشیگەیاند، داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەین پابەندبن بە پێدانی ماف و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەگەرنا هەڵوێستمان دەبێت.

 

هەروەها داوایان لە وەزارەتی دارایی هەرێمیش کرد، هەماهەنگى بکەن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی کێشەی مووچە چارەسەربکەن، چونکە چیتر بیانوو نەدۆزنەوە و میللەت نەکەن بە قوربانی ململان سیاسییەکانیان، بەڵکو چارەسەرێکی ڕیشەیی کێشەی مووچە بکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color