گرنگ

رای شاسوار عەبدولواحید لەسەر لیستەکانی لاهور شێخ جەنگی و عەلی حەمەساڵح ئاشکرا بوو


 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، لیستە نوێیەکان کە مەبەستی لاهور شێخ جەنگی و عەلی حەمەساڵحە نەک دەنگی ئەوان کەم ناکەن، بەڵکو ئامادەشن بە خۆڕایی ڕیکلامیان بۆ بکەن.

ئەم قسانەی شاسوار عەبدولواحید لە میانەی پرسیارێکی پەیامنێری بوار بوو لە کۆنگرەی شەوی رابردوو کە رای ناوبراو چییە لەسەر لیستەکانی لاهور شێخ جەنگی و عەلی حەمەساڵح کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و ئایا دەنگی نەوەی نوێ کەم ناکەن؟

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند "نەک حەز دەکەم یەکێتی ببێت بە دوو لیستەوە خوای دەکرد دەبوون بە چوار لیستەوە، من عیلاقەم چییە؟، یان ئێستا گۆڕان بوون بە دوو لیستەوە و بەشێک لە گۆڕانە ناڕازییەکان لیستێکیان بۆ خۆیان دروستکردووە، خوای دەکرد دەبوون بە چوار لیستەوە، من هەقم چییە".

شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا پارتی کە دوو باڵە، باڵی نێچیرڤان بارزانی و باڵی مەسرور بارزانی، خوای دەکرد دەبوون بە شەش باڵەوە.

هەروەها وتی "گرنگ ئەوەیە نەوەی نوێ هێزێکی نوێیە و لە رەحمی هیچ هێزێکی دیکەوە نەهاتۆتە دەرەوە و کەس ئینشیقاقی لێنەکردووین، بۆیە ئەو هێزە تازانەش نەک هەر لە دەنگی ئێمە کەم ناکەنەوە، حەز دەکەن بە خۆڕاییش ڕیکلامیان بۆ دەکەین".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color