بوار نیوز، گەرمیان
له شاری که‌لار، بڕی 40 ملیۆن دیناری موچه‌ی کارمه‌ندانی پۆلیسی دارستانی کفری دزراو لێکۆڵینه‌وه‌ش بۆ دۆزینه‌وەی ده‌ستی پێکردوه.
ڕووداوه‌که، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بوه له‌نزیک چێشتخانه‌ی سۆران، نزیکه‌ی 1 کیلۆ مه‌تر له سه‌نته‌ری شارۆچکه‌ی که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه دوره‌و ده‌که‌وێته باشوری شاری کەلار.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌شاری که‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، 40 ملیۆن دیناری بنکه‌ی پۆلیسی دارستانی کفری دزراو ئه‌و لێژنه‌یه‌ی موچه‌ی وه‌رگرتوه ده‌ست به‌سه‌رکرا.
شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی گه‌رمیان، بۆ بوار نیوز، وتی ”لیژنه‌یه‌کی وه‌رگرتنی موچه‌ی کفری، که پێکهاتون له ئه‌فسه‌رێک و دو کارمه‌ند، دوای وه‌رگرتنی موچه‌ی کارمه‌ندانی بنکه‌که له‌کاتی وه‌رگرتنی پشویه‌کی کورت‌دا له‌نزیک چێشتخانه‌ی سۆران، به‌شێک له‌موچه‌که‌یان لێدزرا .
لای خۆیه‌وه، عه‌لی قه‌دوری وته بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به بوارنیوز وت: ئه‌و لیژنه‌یه موچه‌که‌یان له‌بانکی که‌لار وه‌رگرتوه، له‌نزیک چێشتخانه‌یه‌کی شاری که‌لار، ئۆتۆمبێله‌که‌یان ڕاگرتوه‌و دزه‌کان پاره‌که‌یان دزیوه.
وتیشی : له‌ئێستا ئه‌و سێ که‌سه‌ی لیژنه‌ی موچه‌که‌ن و پاره‌که‌یان لێدزراوه ده‌ستبه‌سه‌رکراون و لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕوداوه‌که ده‌ستی پێکردوه‌و له‌به‌ر ڕێکای لێکوڵینه‌وه قسه له‌سه‌ر هه‌ندێک زانیاری ناکه‌ین له‌ئێستا.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دزراوه و له بازگه‌ی شێخ له‌نگه‌ر له باشوری شاری که‌لار ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستانی کفری، بۆ بوار نیوز، وتی : هێشتا ڕون نیه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، پاره‌که‌ی ئێمه بێت، لێکوڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌که به‌رده‌وامه.