گرنگ

لەهەرێمی کوردستان 1100 پڕۆژەی وەبەرهێنان موڵەتیان پێدراوە


 

لەهەرێمی کوردستان 1100 پڕۆژەی وەبەرهێنان موڵەتیان پێدراوە

بوار نیوز، هەولێر
بەپێی ئامارێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان 1100 پرۆژە لەماوەی دو ساڵی رابردودا مۆڵەتی وەبەرهێنانیان پێدراوەو سەرۆکی دەستەکەش رایدەگەیەنێت لەماوەیەکی نزیکدا چەندین پرۆژەی دیکەش مۆڵەت وەردەگرن.
سەبارەت بەپێدانی مۆڵەت بەپرۆژەکانی وەبەرهێنان، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەبواری ڕاگەیاند: لەماوەی دو ساڵی ڕابردو، 133 پرۆژەی نوێ موڵەتی پێدراوە، بەبەهای 8 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار. ئەو پڕۆژانەی پەسەند کراون، 729 پڕۆژەن، بە بەهای 18 ملیار دۆلارە، ئەمانەش لەئایندەیەکی نزیک موڵەتیان پێدەدرێت، بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی ئێمە دامانناوە، 200 هەزار هەلی کار دەڕەخسێت، لە ڕێگای ئەم پڕۆژانە.
شوکری وتیشی "بڕیاری دروستکردنی زۆنی پێشەسازی بۆ هەمو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دراوە، لەشاری دهۆک 227 شوێن و کارگەی نوێ لەزۆنەکە دروست دەکرێت. لەئێستادا 100 هەزار هەلی کار لەسەرجەم پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، لەماوەی دو ساڵی ڕابردوش 10 هەزار هەلی کار لە ڕێگای پرۆژەکانی وەبەرهێنان رەخساوە".
بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتو دەستەی وەبەرهێنان، ڕێبەری وەبەرهێنانی نوێ بڵاوبکاتەوە، بەهەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی، لەڕێبەریەکە، سەرجەم پرۆژە پێویستەکانی وەبەرهێنان لە کارتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار، خراوەتەڕو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color