گرنگ

ئەمساڵیش هەرێمی كوردستان پرۆژە یاسای بودجەی نابێت و ئەو بابەتە لەپەرلەمان و حكومەت داخرا


 

 

بوارنیوز، سلێمانی
سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی باڵای هەرێم چەندینجار لەچەندین بۆنەدا جەختیان لەوە دەكردەوە دوای حەوت ساڵ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن پرۆژە یاسای بودجە، بەڵام ئەندامێكی نوسینی پرۆژە یاسای بودجە ئاشكرایدەكات هەمو ماندو بونەكانمان بەهەدەر دران و ئەمساڵ هەرێمی كوردستان پرۆژە یاسای بودجەی نابێت.

ئەندامێكی نوسینەوەو ئامادەكردنی ڕەشنوسی پرۆژەیاسی بودجەی هەرێمی كوردستان بە بوارنیوز ڕاگەیاند "ئێمە لەلیژنەی نوسینوەی پرۆژەیاسای بودجە توشی شۆك بوین كاتێك لەلایەن بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی پێمان ڕاگەیەندرا خۆتان ماندو مەكەن بەتەواوكردنی ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە، هاوكات هەر دوێنیش ئەندامێكی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا بە ڕوینی ئەوەی ئاشكراكرد كە بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی كەم ماوە لەتەواوبونی ئەمساڵ تازە فریاناكەون پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بكەن بۆیە پێویست ناكات پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، ئەمە بۆ ئێمە شۆكێكی گەورە بو".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "ماوەیەكی زۆرە هاوڵاتیان بەوەوە سەرقاڵ كراون گوایە دوای حەوت ساڵ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەن پرۆژە یاسای بودجەی خۆی، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لە لیژنەكەمان زۆر بەدڵسۆزانەو بەوردی كاتێكی زۆری خۆمانمان بۆ تەرخانكردو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانمان كرد تا پێش جەژنی قوربانیش لەئەنجومەنی وەزیران بو لەوێش پێداچونەوە بەهەندێك بڕگەو مادەی پرۆژكە كرابو، بەڵام لەناكاو پێمان ڕاگەیەندرا ئەو بابەتە داخراوەو ڕەوانەی پەرلەمان ناكرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئامادەكردنی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، تا ئێستا ڕون نیە ئاخۆ نەناردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم بۆ پەرلەمان بە رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی بوە یان بەڕیككەوتنی نێوان حكومەت و پەرلەمان بوە، لەهەردو حاڵەتەكەدا كارێكی خراپ بو نەدەبو بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ پرسێكی گرنگدا بكەن كە پەیوەستە بەژیانی سەرجەم هاوڵاتیانەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color