گرنگ

لەماوەی ساڵێکدا، هەرێم 39 ملیۆن بەرمیلی فرۆشتوەو تەنها نیو ملیار دۆلار داهاتی هەبوە


 

لەماوەی ساڵێکدا، هەرێم 39 ملیۆن بەرمیلی فرۆشتوەو تەنها نیو ملیار دۆلار داهاتی هەبوە

بوارنیوز، هەولێر

تەواوی ساڵی ڕابردوو هەرێمی کوردستان لەفرۆشتنی نەوت تەنها نزیکەی نیو ملیار دۆلاری دەستکەوتوە، لەکاتێکدا نزیکەی 39 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و خەرجی و داهات لەساڵی ڕابردو بڵاویکردەوە، لەتەواوی ساڵی 2020 هەرێمی کوردستان نزیکەی 39 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەبۆری هەناردەکراوە، زیاتر لە دو ملیۆن بەرمیلیش بۆ پاڵاوتن دراونەتە پاڵاوگەکانی ناوخۆ.
دیلۆیت ئاشکرایکردوە، داهاتی نەوتی هەناردەکراو لەساڵی ڕابردودا زیاتر لەملیارێک و 272 ملیۆن دۆلار بوە، بەڵام پاش لێدەرکردنی خەرجییەکانی پرۆسەی نەوت، تەنها 513 ملیۆن و 695 هەزارو 748 دۆلار ڕادەستی حکومەتی هەرێم کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت، هەرێمی کوردستان لەفرۆشتنی نەوتدا کەمتر لەنیوەی داهاتی فرۆشتنەکەی بۆ دەگەڕێتەوەو ئەوەی دیکەی دەچێت بۆ کۆمپانیا جیاوازەکانی تایبەت بە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە.
ئەمە جگە لەوەی هەرێمی کوردستان نەوت بە نزیکەی 10 دۆلار کەمتر لە نرخی ڕاستەقینەی بازاڕ دەفرۆشێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color