گرنگ

ئارتی بانک لە گۆڕینەوەی دۆلار پارەیەکی خەیاڵی قازانج دەکات


 

ئارتی بانک لە گۆڕینەوەی دۆلار پارەیەکی خەیاڵی قازانج دەکات

بوارنیوز، هەولێر
بانکی ئاڕتی بانک، مانگە داهاتی نەوت بەدۆلار وەردەگرێت و تەندەری گۆڕینەوەی دۆلاری بەدینار لەحکومەتی هەرێم وەرگرتوە بەبێ ئەوەی هیچ ڕکابەرێکی هەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، بەردەوام بۆ هەر 100 دۆلارێک دو هەزار دیناری عێراقی کەمتر لەبازاڕ حیساب دەکرێت و ئەو بانکەش بەدو هەزار دینار قازانج مانگانە ئەو دۆلارە دەداتەوە بەخاوەن نوسینگەکانی ئاڵو گۆڕی دراو لەهەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، لەمانگی رابردودا بەهۆی گۆڕینەوەی دۆلار لەو بانکە بڕی نۆ ملیار دینار قازانجی دەستکەوتوە.
مانگی رابردو داهاتی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد بەجۆرێک لە ۳۰۰ ملیۆن دۆلارەوە ڕێژەکە بەرز بویەوە بۆ ٤٥۰ ملیۆن دۆلار.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەئارتی بانک، بە بوار نیوزی راگەیاند: هەمو مانگێک داهاتی نەوت لەبانکێکی ئیماراتی وەردەگرن، مانگی رابردوش لەگۆڕینەوەی داهاتی نەوت کە ٤٥۰ ملیۆن دۆلار بو زیاتر لە نۆ ملیار دینار قازانجیان کردوە.
بەرپرسێکی باڵا لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم سەبارەت بەگۆڕینەوەی دراو بە بواری راگەیاند: ئاڕتی بانک مانگانە قۆڕخی داهاتی نەوتی کردوەو بڕی ئەو داهاتەی وەری دەگرێت دەیبات لەبازاڕی گۆڕینەوەی دراو دۆلارەکە دەگڕێتەوەو قازانجەکە بۆ بانکەکە دەبێت و ناگڕێندرێتەوە بۆ حکومەت، لەکاتێکدا ئەم پارەیە هی حکومەتە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color