گرنگ

"پۆستی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌مجاره‌ بۆ هیچ حزبێك قۆرغ نییه‌ "


 

بوار نیوز، تایبه‌ت
محمود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی "بوار نیوز" دا، كه‌ له‌ رۆژانی ئاینده‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌، له‌ باره‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، پارتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیاسی و دارایی و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی لا گرینگه‌، ئه‌م كێشانه‌ به‌ چ شێوازێك و به‌ چ پۆستێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت پارتی ئه‌م پۆستانه‌ داوا ده‌كات.
ناوبراو، ده‌شڵێت : نه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان نه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مجاره‌ بۆ هیچ حیزبێك قۆرغ نییه‌، ئێمه‌ به‌پێی ئه‌م ڕاستیه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن و ڕێكه‌وتنه‌كان دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ریده‌خات و ئه‌و كات دیار ده‌بێـت ئه‌م پۆستانه‌ بۆ چ حزبێك و كاندیدێك ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color