گرنگ

ئەگەر منداڵەکەت خوار دە ساڵە پێی مەڵێ هەستە بڕۆ ددانت بشۆ؟


 

بەتایبەت بۆ دایکان و باوکان
ئەگەر منداڵەکەت خوار دە ساڵە پێی مەڵێ هەستە بڕۆ ددانت بشۆ؟

د.تروسکە عبداللە
پزیشكی ددان
زۆرێک لەدایکان و باوکان پرسیاری ئەوەیان هەیە منداڵەکانیان هەموو شەوێک ددانیان دەشۆن، بەڵام سەرەرای ئەوەش ددانەکانیان کلۆر دەبێت، ئەمەش وەک پرسیارێکی بێ وڵام لە مێشکیان ماوەتەوە داوای وەلامەکەی دەکەن، ئێمەش وەڵامەکە بە ئاراستەکردنی چەند پرسیارێک دەست پێدەکەین .....

دەپرسم
منداڵەکەت چۆن ددانی دەشوات؟
چەند مەعجون دەخاتە سەر فڵچەکەی؟
ددان شۆردنەکەی چەند کات دەخایەنێت؟
ئایا پەتی ددان بەکاردێنێت؟
ئایا دڵنیایت لەوەی هەموو ڕووەکانی ددانی هەموو ددانەکان پاک دەکاتەوە؟

بەلام زۆربەی کات وەڵامی هیچ کام لە پرسیارانەیەیان پێ نیە بەداخەوە !!
دایکان و باوکان بەرپرسن لە زانینی وەڵامی ئەم پرسیارانە، بۆیە داواکاریم لێتان ئەوەیە منداڵەکانتان لەگەڵ خۆتان بەرن بۆ ددان شۆردن و لە سەرەتای تەمەنیاندا خۆتان ددانیان بۆ بشۆن و فێریان بکەن دواتر تا تەمەنی سەروو دە ساڵی چاودێری ددان شۆردنەکانیان بکەن.

لەوەیە بپرسن شێوازی دروستی ددان شۆردنی منداڵ چۆنە ئایا جیاوازە لەگەڵ ددان شۆردنی گەورەکان؟

نەخێر جیاوازیەکی ئەوتۆی نیەو هەمان شێوازە و رەچاوی پاکردنەوەی هەموو ددانەکان و خرێنەکانیان بکەن بەتایبەتی و هەروەها لەسەرەتای تەمەنیاندا فێری بەکارهێنانی پەتی ددانیان بکەن و ڕایانبهێنن هەموو رۆژێک بەکاری بهێنن.

منداڵەکانتان شەوان دوای ددان شۆردن، بەهیچ شێوەیەک نابێ خواردن یاخود شیرینی بخوات پاشان بخەوێ، ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە و ددان شۆردن ئیسفادەی نابێ لەم حاڵەتەدا...

 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color