گرنگ

حکومەتی عێراق، لێکۆڵینەوە لەو کاڵا بازرگانیانە دەکات کە لەرێگەی دەروازەی سەرزێرییەوە هێنراونەتە هەرێم


 

حکومەتی عێراق، لێکۆڵینەوە لەو کاڵا بازرگانیانە دەکات کە لەرێگەی دەروازەی سەرزێرییەوە هێنراونەتە هەرێم

بوار نیوز، دهۆک
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی بەدواداچون بۆ کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ دەکات لەنێوان تورکیاو عێراق.
لیژنەیەکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەدواداچۆن بۆ دەروازەی سنوری سەرزێری دەکات کە دەکەوێتە نێوان دهۆک و تورکیا.
ئەو لیژنەیە بەسەر پەرشتی لیوا روکن سەلمان، سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدایەو رۆژی ۱٦ ئەم مانگە سەردانی دەروازەی سەرزێری کردوە بۆ ئەوەی لەچەند بابەتێک دڵنیابێت.

بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز، پێشتر دەزگای هەواڵگری عێراقی حکومەتی عێراقیان ئاگادارکردبو، لە دەروازەی سنوری سەرزێری بەنهێنی چەند جۆرێکی بازرگانی دەکرێت، بۆیە ئەم لیژنەیە سەردانی ئەو دەروازەیەی کردوە.

ئەو لێژنەیە لە دەروازەی سەرزێری لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئەو دەروازەیە باسی ئەوەیان کردوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک بازرگانی لەم دەروازەیە بکرێت. بەهیچ شێوەیەک نابێت ئەو دەروازەیە بۆ مەبەستی بازرگانی بەکاربێت. تا ئەو کاتەی حکومەتی عێراقی بەشێوەیەکی فەڕمی ئەو دەروازەیە داناسێنێت.
دەروازەی سەرزێری دەکەوێتە سنوری قەزای ئامێدی، بەڵام لە روی ئیدارییەوە سەو بەئیدارەی دەروازەی ئیبراهیم خەلییلە لە زاخۆ..
بەپێی پرۆتۆکۆڵێک لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی تورکیا پێویستە دەروازەی سەرزێری تەنیا بۆ مەبەستی گەشتیاری و هاتوچۆی ئاسای بەکاربێت نەک کاری بازرگانی. رۆژانە هاتوچۆ لە نێوان کاتژمێر۸:۳٠ بۆ کاتژمێر ٦:٠٠ دایە. بەڵام بەپێی زانیارییەکانی بوار نیوز ئەو دەروازەیە بۆ مەبەستی بازرگانیش چەند جارێک بەکارهێنراوە بەپێچەوانەی رێنماییەکان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color