گرنگ

دەیان کچ و ژنی ئێزدی لە کەمپی هۆڵ لەترسی ژنانی داعش ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن


 

دەیان کچ و ژنی ئێزدی لە کەمپی هۆڵ لەترسی ژنانی داعش ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن

بوار نیوز، دهۆک
بەپێ زانیارییەکانی کۆمیتەی رزگارکردنی ژنانی ئێزدی لە شەنگال، دەیان کچ و ژنی ئێزدی لە کەمپی هۆڵ لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان هەن، بەڵام لە ترسی ژنانی چەکدارانی داعش ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن و بڵێن ئێمە ئێزدین.
ساڵی ۲٠۱٤، چەکدارانی داعش لە شەنگال ٦٤۱۷ کچ و ژن و منداڵیان لە شەنگال ڕفاندو تا ئێستا چارەنوسی ۲۷٠٠ کەس لەوانە دیار نییە.
ریهام حەسەن، بەرپرسی کۆمیتەی رزگارکردنی ژنانی ئێزدی لەشەنگال، بە بوار نیوزی راگەیاند: "دەیان کچ و ژنی ئێزدی کە تا ئێستا چارەنوسییان نادیارە لە کەمپی هۆڵ بەدەست ژنانی توندڕەوی داعش گیرییان خواردوەو دەترسن خۆیان ئاشکرا بکەن، چونکە ژنانی داعش لەناو خۆیاندا دەیان کوژن".
ریهام وتیشی:"ئەو کچ و ژنانەی ئێزدی لەناو خێزانی چەکدارەکانی داعش دابون لە دێرەزور و باهۆز، وەک دیل خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردبو".

ناوبراو ئاشکرایکرد "ئیدارەی کەمپی هۆڵ و ماڵی ئێزدییەکان لەجەزیرە لە رۆژئاوای کوردستان بەردەوام بەدواداچون بۆ ئاشکراکردنی کچ و ژنانی ئێزدی دەکەن و ماوە ماوە چەند کەسێک بە نهێنی خۆیان رادەستی ئیدارەی کەم دەکەن، چونکە ژنانی داعش بزانن دەیان کوژن".
باسی ئەوەشی کرد کە زۆرێک لەو کچ و ژنانەی رزگاردەبن بەهۆی فکری کاریگەری ژیان و پرەنسیپەکانی ژنانی داعش، کاتێک دەچنەوە ناو خێزانی خۆیان لە کەمپەکانی دهۆک توشی نەخۆشی دەرونی دەبن.

لەسەر هەمان پرس فوڕات شەهاب، لە ئیدارەی کەمپی هۆڵ بە بوار نیوز وت: "بەشەو و رۆژ بەدواداچون دەکەین بەنهێنی پرسیار دەکەین ئایا کێ ئێزدییە بۆ ئەوەی رزگاریان بکەین، بەڵام بەشێکیان ناوێرن زو خۆیان ئاشکرا بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا بەدەیان کچ و ژنی ئێزدیمان ناردوەتەوە هەرێمی کوردستان".
کەمپی هۆڵ دەکەوێتە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، ئێستا ۷۲ هەزار ئەندامی خێزانی چەکدارانی دعش لەو کەمپەدان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color