گرنگ

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا ئامانجی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغداد ئاشکرا دەکات


 

 

"دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت رێککەوتنی لەسەر دەکرێت"

بوار،
لەسەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغداد دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت رێککەوتنی لەسەر دەکرێت.

ماجید جەماوی، باڵیۆزی عێراق لە تورکیا لەلێدوانێک ئاشکرایکرد، سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەغدا رێککەوتنی ستراتیژی لەچەندین بوار ئەنجام دەدەرێت.

وتیشی، سەردانەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان تورکیاو عێراق، هەروەها ئیمزاکردنی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لە خۆدەگرێت لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی و دۆسیەکانی ئاو.

باسی لەوەشکرد، دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی تورکیاوە تەوەرێک دەبێت بۆ رێککەوتن لەسەری.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color