گرنگ

وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆی هەرێم دەکات


 

 

دەبێت هەرێم بۆ سێ مانگ ۹٥۰ ملیار دینار ڕادەست بکات

بوار،
وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوێک داوای داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دەکات و بەفەڕمی داوای لەحکومەتی هەرێم کردووە داهاتی نانەوتی بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی و وەزارەتی دارای عێراق.

لەنوسراوەکەدا داوای ڕادەستکردنی بڕی ۹٥۰ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ لەهەرێم کراوە وەک داهاتی هەرسێ مانگی کانونی دووەم و شوبات و ئازار و بۆ هەرمانگێک داهاتی هەرێم بە ۳۱۷ ملیار دینار خەمڵێنراوە.

بەو پێیەی حکومەتی ناوەند و وەزارەتی دارایی بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی پارەیان بۆ مووچەی هەرسێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ ناردووە و لەهەمان بڕیار حکومەتی هەرێم پابەندکراوە بە یاسای بوودجەی عێراق بۆ ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی.

تا ئێستا ڕوون نیە حکومەتی هەرێم چۆن مامەڵە لەگەڵ داواکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات و چۆن پاکتاوی داهات دەکات کە بەشێکی ئەو داهاتانە تەنها نیوەی بۆ هەرێم دەگەڕێتەوە .

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color