گرنگ

ناردنی دوو موچە لە لایەن بەغداوە، پەیوەندی بە سەردانەکەی سودانییەوە هەبوو بۆ ئەمریکا


 

بەر لە سەردانەکەی محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ١٥ی نیسان، حکومەتی عێراق دوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دابینکرد.

بڕیار بوو دوای گەڕانەوەی سودانی لە ئەمریکا، موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەوانە بکرێت. بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم نەنێردراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ناردنی دوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە فشارەکانی حکومەتی ئەمریکییەوە هەبوو. لە لایەکی دیکە سودانی نەیدەویست لە سەردانەکەیدا ڕووبەڕووی هیچ ڕەخنەیەک ببێتەوە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە لەسەر نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لە ئێستادا حکومەتی عێراق، نایەوێت بەبێ جێبەجێکردنی یاسای بودجە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بنێرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color