گرنگ

لە کەرکوک، یەکەم نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز ئەنجامدرا


 
لە کەرکوک، یەکەم نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز ئەنجامدرا
لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوک نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەز بۆ هاوڵاتیەکی تەمەن ١٩ ساڵ ئەنجامدرا.
بۆ یەکەمجار لە کەرکوک نەشتەرگەریەکی دەگمەنی گۆڕینی ڕەگەز بۆ هاوڵاتیەک ئەنجامدرا.
د.زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک دەربارەی نەشتەرگەرییەکە ڕایگەیاند ”تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوک توانیان نەشتەرگەرییەکی تایبەت و دەگمەن بۆ گەنجێک ئەنجام بدەن. کە پێشتر بڕیار بوو لە دەرەوەی وڵات ئەنجام بدرێت و نەشتەرگەرییەکە گۆڕینی ڕەگەزی گەنجێکی ۱۹ ساڵان بوو لە مێینەوە بۆ نێرینە.
دکتۆر حەیدەر حسێن وائیلی، سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە ئاشکرای کرد ”نەشتەرگەری چاککردنەوەی ڕەگەزی بۆ نەخۆشەکە کراوە کە پێشتر وەک مێینە گەورە بووە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینە پێویستەکان لە پێنج ساڵ لەمەوبەرەوە بۆمان دەرکەوت کە ئەندامەکانی ناوەوە و کرۆمۆسۆمەکانی نێرن و تەنها ئەندامی دەرەکی مێینەیە ئەمەش بە یەکێک لە حاڵەتە زۆر دەگمەنەکان دادەنرێت. نەخۆشەکە سەردانی چەند سەنتەر و پزیشکێکی کردووە تا ڕەوانەی شاری پزیشکی لە بەغدا کراو لیژنە پزیشکییەکانیش بڕیاریاندا ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێت. پێیان ڕاگەیاندووە پێویستی بە نەشتەرگەری چاککردنەوەی ڕەگەزی هەیە و لە دەرەوەی وڵات دەکرێت، بەڵام بڕیارماندا ئەو نەشتەرگەرییە لە نەخۆشخانەی فێرکاری کەرکوک ئەنجام بدەین کە نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی تەواو بوو و دۆخی تەندروستی نەخۆشەکە زۆرباشە و نەشتەرگەریەکە زۆر دەگمەنە لەسەر ئاستی عێراق و یەکەمجارە لەکەرکوک ئەنجام دەدرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color