گرنگ

چیتر زەوی شوێنێكی پارێزراو نییە بۆ مرۆڤ


 



بوار: ئاژانسەكان

بەم دواییە توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە ، لە كۆی 9 پێوەر، 6ی پێوەری خراپ بوون لەڕووی تەندروستی و سەلامەتی و سێ‌ پێوەرەكەی تریش بەرەو خراپتر دەڕین.

گروپێک لە زانایانی نێودەوڵەتی، توێژینەوەكەیان ئەنجامداوەو لە گۆڤاری "ساینس ئەدڤانسێس" بڵاویانكردووەتەوەو ناوەڕۆكەكەی تایبەتە بەکەشوهەوای زەوی، جۆراوجۆری زیندەوەران، زەوی و ئاوی شیرین، پیسبوونی ماددە خۆراکیەکان و ماددە کیمیاییە مۆدێرنەکان (پێکهاتە دروستکراوەکانی مرۆڤ وەک تەنۆلکەی پلاستیکی بچووک و پاشماوەی ئەتۆمی)، كە بەپێی توێژینەوەكەش ئەو توخمانە لەسەر زەوی هەموویان لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچوون.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، تەنیا ترشی زەریاکان و تەندروستی هەوا و چینی ئۆزۆن هێشتا لە ئاستێکدان، کە بە سەلامەت دادەنرێت، بەڵام ئەوانیش بە ئاراستەی نا تەندروست دەڕۆن.

لە ساڵی ٢٠٠٩ توێژەرانی توێژینەوەکە ٩ پۆلی ستانداردی جیاوازیان دامەزراند و پێوانە زانستییەکانیان بەکارهێنا بۆ بڕیاردان لەسەر تەندروستی زەوی بە گشتی.

دوایین توێژینەوەش نوێکردنەوەی توێژینەوەیەکی تر بوو، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٥، توخمێکی تری بۆ پۆلی ناپارێزراو زیاد کرد، كە ئەویش پێوانەکردنی ئاو بوو.

سەرنجەکان یۆهان ڕۆکسترۆم، بەڕێوەبەری پەیمانگای پۆتسدام بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لە ئەڵمانیا، یەکێکە لە بەشداربووانی توێژینەوەکە، دەڵێت: ئێمە لە دۆخێکی زۆر خراپداین، ئەم شیکارییە دەریدەخات کە هەسارەکە خۆڕاگری لەدەست دەدات."

هەروەها دەڵێت: ئەم پێوانانە چارەنووسی هەسارەکە دیاری دەکەن، بەتایبەتی ئەگەر زەوی بتوانێت ئەم نۆ دۆخە تێپەڕێنێت، دەتوانێت تاڕادەیەک سەلامەت بێت، بەڵام لە ئێستادا سەلامەت نییە."

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color