گرنگ

وەزارەتى دارایی هەرێم بڕیار لەبارەى چۆنییەتى دابەشکردنى موچە دەدات


 

ئەنجومەنى وەزارى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوەو بڕیار لەبارەى چۆنییەتى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى دوو دەدات.

 

بە گوێرەى زانیارییەکانى بوار، ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنى وەزارى وەزارەتى دارایی هەرێم کۆدەبێتەوە، ئەوەش بۆ تاوتوێکردنى چۆنییەتى دابەشکردنى موچەى مانگى دووى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.

 

هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، لەدواى کۆبوونەوەو بڕیاردان لە چۆنییەتى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران، راستەوخۆ لیستى موچە رادەگەیەنرێت و دەست بە دابەشکردنى موچە دەدرێت.

 

رۆژى دوو شەممە وەزارەتى دارایی عێراق پارەى موچەى خانەنیشتان و چاودێرى کۆمەڵایەتى و وەزارەت و دەستەکانى راگەیاند، بەڵام بەهۆى بوونى کێشە لە لیستەکانیان تائێستا پارەى موچەى وەزارەت و هێزە ئەمنییەکانى نەناردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color