گرنگ

دادگای فیدڕاڵی لەسەر هێنانی ژنی دووەم لەهەرێم بڕیار دەدات


 

دادگای فیدڕاڵی رێککارەکانی یەکلایکردنەوی دۆسیەکەی گرتۆتەبەر

 

بوار،

لەدادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵا تۆماکراوە لەسەر هەمواری یاسایی باری کەسی بۆ ئەوەی بڕگەی قەدەغەکردنی هێنانی ژنی دووەم هەڵبوەشێنێتەوە.

 

پارێزەرێک بەناوی بەرهەم ڕەئوف، لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دژی هەمواری یاسای باری کەسێتی تۆمارکردووە کە ڕێگری لە فرەژنی و هێنانی ژنی دووەم دەکات.

 

دادگای فیدڕاڵی بەنوسراوێک بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی پەرلەمانی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە کە وەکو لایەنی سکاڵا لێکراو نوێنەریان لە سکاڵاکە ئامادەبێت.

 

پارێزەرەکە لەسکاڵاکەیدا ڕایگەیاندووە، هەمواری یاسایی باری کەسێتی هەرێم دژی دەستووری عێراقە بەو پێیەی لەدەستووردا هاتووە نابێت هیچ یاساو بڕیارێک دژی بنەماکانی ئیسلام دەربچێت و بەپێی هەمواری یاسای باری کەسێتی هەرێم فرەژنی قەدەغەیە و بە پێنج مەرج ڕێگا بە هێنانی ژنی دووەم دەدرێت.

 

بەپێی هەموارەکە، ئەگەر مەرجەکان دەستەبەر نەبوو ئەوا ئەو پیاوەی ژنی دووەمی هێناوە لە شەش مانگ بۆ ساڵێک زیندانی دەکرێت و هیچ دادوەرێک ناتوانێت سزاکە جێبەجێ نەکات یان ڕایبگرێت و سەرەڕای زیندانی بڕی ۱۰ ملیۆن دیناری عێراقی سزا دەدرێت.

 

دادگاکانی هەرێم گرێبەستی هاوسەرگیری بۆ هێنانی ژنی دووەم ناکەن و بەشێک لە پیاوانی هەرێم بۆ هێنانی ژنی دووەم ڕوو لە دادگاکانی سنوری ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری.

 

هێشتا دادگای فیدڕاڵی کاتی دانیشتنی بۆ سکاڵاکە دیارینەکردووە و دانیشتن لەسەر سکاڵاکە دەخاتە کۆتای مانگی نیسان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color