گرنگ

ئەردۆغان دانى بەشکستدا نا و دەڵێت لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین


 

رەجەب ئەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا دانى بە شکستى پارتى دادوگەشەپێدان ئاکەپەدا نا و رایگەیاند، لێپرسینەوە لەخۆمان دەکەین.

 

 

ئەردۆغان لەدواى راگەیاندنى ئەنجامى بەرایی دەنگەکانى هەڵبژاردنى شارەوانى تورکیا، رایگەیاند، گەلى تورکیا لە رێگەى سندوقەکانى دەنگدانەوە پەیامى بە بەرپرسان گەیاند.

 

ئەردۆغان راشیگەیاند، راستە پەیامەکە بۆ ئێمە نەرێنى بوو ، بەڵام ئەمە خاڵی کۆتایی نییە و بەڵکو وەرچەرخانەو ئێمەش بەم پەیامە بەخۆماندا دەچینەوە.

 

هەروەها رایگەیاند، ئەو ئەنجامەی خوازیاری بووین و کارمان بۆ دەکرد، بەدەستمان نەهێنا، بەڵام ئێمە قبوڵی دەکەین.

 

هاوکات جەختیکردەوە، رێز لە ئەنجامەکان دەگرن و بە بڕیاری گەل رازین و نکوڵی لە ئەنجامەکان ناکەن، ئەوەشى راگەیاند، خۆمان بەدووردەگرین لە ئینکاریکردن لەگەڵ گەل، بە وردی و بابەتیانە کار لەسەر ئەو پەیامە دەکەین کە گەل لەسەر سندوقەکانی دەنگدان گەیاندى.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color