دوای كۆتایهاتنی كۆبوونەوەی نێوان جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆشكی سپی لە راگەیاندراوێك دەڵێت:
-بایدن و سوودانی جەختیان لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كردەوە.
- پێزانین بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی درێژخایەن لەنێوان هەولێر و بەغداد تایبەت بە مووچە.
- پشتیوانی چەسپاندنی پایەكانی دیموكراسی لە عێراق.
- بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف لە هەرێمی كوردستان.
- هێزە عێراقییەكان و هێزەكانی پێشمەرگە ڕۆڵی یەكلاكەرەوەیان لە تێكشكاندنی داعش بینیووە.