وا بڕیارە بە بەشداری چەندین کەسایەتی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کەمێکی دیکە دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی دەست پێبکات.
لە دیدارەکەدا هەر یەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی لەسەر بانگهێشتی بەرهەم ساڵح بەشداری دەکەن.
لە دوای ڕووداوەکانی ٨ی تەموزی ٢٠٢٢ و دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی، یەکەمینجارە ئەو دوو ئامۆزایە لە یەک هۆڵ و لە یەک شوێندا ئامادە بن.