گرنگ

 گرنگ

دوو فەوجی پۆلیس، بۆ پاراستنی شەنگال پێکدەهێنرێت

2023-06-13

 
دوو فەوجی پۆلیس، بۆ پاراستنی شەنگال پێکدەهێنرێت
لە یاسای بودجەی عێراق، دامەزراندنی ۱٥۰۰ کەس لە شەنگال جێگیرکرا. کە بڕیارە پاراستنی ئاسایشی ناو قەزای شەنگال و سەنتەری ناحیەکانی لەئەستۆ بگرن.
بەپێی ڕێکەوتننامەی شەنگال، لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم کە لە ۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ واژۆ کرا، بڕیاردرا
بەپێکهێنانی هێزێکی ۲٥۰۰ کەسی بۆ پاراستنی شەنگال. بەڵام لە یاسای بودجە تەنها ڕەزامەندی لەسەر ۱٥۰۰ کەس دراوە.
بڕیارە ئەو ۱٥۰۰ کەسە بەسەر دوو فەوجدا دابەش بکرێن و شوێنی سەرجەم هێزەکانی ناو سەنتەری قەزای شەنگال و ناحیەکانی دەوروبەری بگرنەوەو هێزەکانی تر بۆ دەرەوەی شارو شارۆچکەکان دووربخرێنەوە.
بەپێی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند، ئەو ۱٥۰۰ کەسە وەکو پۆلیس دادەمەزرێن و دەخرێنە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق. ۱۰۰۰ کەسیان لە هاوڵاتیانی ئاوارەی شنەگال لە کامپەکانی هەرێم و ٥۰۰ کەسی تریان لە شەنگال و ناحیەکانی هەڵدەبژێردرێن.
بەهۆی پێک نەهێنانی ئەو هێزەوە لە دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو نەتوانرا ڕێکەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت بەهۆی ڕێگری چەکداری هێزەکانی شەنگال و دەوروبەری.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color