گرنگ

 گرنگ

نێچیرڤان بارزانی، دەیەوێت لەگەڵ شاندی عێراق بۆ پرسی نەوت سەردانی توركیا بكات

2023-06-17

 
نێچیرڤان بارزانی، دەیەوێت لەگەڵ شاندی عێراق بۆ پرسی نەوت سەردانی توركیا بكات
بوار، تایبەت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەیەوێت بەشێك بێت لەو شاندەی عێراق، كە بڕیارە بۆ پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت سەردانی توركیا بكەن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بارەی چوونی شاندی عێراق بۆ توركیا گفتوگۆی كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لەو كۆبوونەوەیە نێچیرڤان بارزانی داوای لە محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیران كردووە، وەك سەرۆكی هەرێم بەشێك بێت لەو شاندەی بڕیارە عێراق بۆ پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم بینێرێتە توركیا.
بوار زانیویەتی نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە كردووە، كە ئەو پرسە پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە، بۆیە باشتر وایە خۆی بەشێك بێت لە شاندەكە، كە رەنگە لە كۆتایی ئەم مانگە سەردانی توركیا بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color